عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر و لە بنکەی ژیلوان دەنگی خۆیدا.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە بنکەی ژیلوان لە شاری هەولێر بەشداری دەنگدانی کرد.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هیواشی خواست هاوڵاتیان بە گڕووتینەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند داوای له هاوڵاتیان كرد كه به گوڕ‌و تینه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و رایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك كه‌مته‌رخه‌می بكات له ده‌نگدان گوناهبار ده‌بێت.
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 700 كاندید كه سه‌ر به 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
دووملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن و 36هه‌زار و 419 ده‌نگده‌ر له 499 بنكه و دووهه‌زار و142 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له سلێمانی یه‌ك ملیۆن و 134هه‌زار و 760 ده‌نگده‌ر له 476 بنكه و دووهه‌زار و306 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له دهۆك677هه‌زار و 797 ده‌نگده‌ر له 257 بنكه و هه‌زار و361 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و به‌هه‌مانشێوه له هه‌ڵه‌بجه66هه‌زار و 16 ده‌نگده‌ر له 28بنكه و 132 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن .
هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕیوه‌ده‌چێت و ئه‌وه یه‌كه‌م ئه‌زموونی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنی له‌و جۆره‌یه‌تی و پێشتر ته‌نها پرۆسه‌ی ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌بردووه.
به‌گشتیی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 260 بنكه و 5 هه‌زار و941 وێستگه دابینكراوه بۆ ده‌نگدان.
یانزه كورسی په‌رله‌مان وه‌ك كۆتا ته‌رخانكراوه بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كورسییانه 18 لیست كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و ئێستا كه هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می ئه‌نجامده‌درێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی 111 كورسییه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی پێكدێت له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێرێك.
په‌رله‌مانی كوردستان تاكه ئه‌نجومه‌نی یاسادانانه و جیا له داڕشتنی یاساكان چاودێری جێبه‌جێكردنیشیان ده‌كات، یه‌كێك له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی په‌رله‌مان بریتیه له متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان و به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه ناوخۆكه‌ی په‌رله‌مان ده‌توانێت متامانه له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان وه‌رگرێته‌وه و حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.