کۆمسیۆن ناڕەزایەتی خۆی لەسەر بڕیاری داخستنی رێگای هەولێر - کۆیە دەردەبڕێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆن ناڕەزایەتی خۆی لەسەر داخستنی رێگای نێوان هەولێر- کۆیە دەربڕی و بە بڕیارێکی نایاسایی وەسف کرد.

سلێمان مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "
ته‌نها هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان ڕاده‌گیرێت له‌كاتی ده‌نگدانی گشتیدا، به‌ڵام هاتووچۆی ناو پارێزگایه‌ك ئاساییه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد،"ڕێگای هه‌ولێر - كۆیه‌ به‌ نایاسایی داخراوه‌، چونکە هاتووچۆ له‌ناو چوارچێوه‌ی پارێزگایه‌كدا ئاساییه‌ و ته‌نها هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌یه‌".

ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ئەوەشی خستەڕوو، "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی نه‌بوو ده‌توانێت ده‌توانێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی باوكی به‌كاربهێنێت".


PM:01:37:30/09/2018