چوار لایەنی سیاسیی لە کۆیە (پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو)
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، لە کۆیە ساختەکاری گەورە کراوە و
هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە.
چوار لایەنی شاری کۆیە کە پێکهاتبوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی
گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
رایانگەیاند "ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکان لە بنکەکانی دەنگدان بڵاوەیان
پێکراوە و شارەکە شێوەی سەربازگەیەکی وەرگرتووە".
ڕاشیانگەیاند "حزبێکی سیاسی کە دەسەلاتی لەو شارە
هەیە هەستاوە بە ئامادەکرردنی رەگەزنامە و ناسنامە بەشێوەی تەزویر و ساختە بۆ
لایەنگرانی خۆیان".
چوار لایەنەکە جەختیشیان کرردوەتەوە "بوونی
ژمارەیەک بەرپرسی حزبی لە ناو بنکەکان هاوڵاتیانی ناجارکردووە دەنگ بە لایەنێکی
دیاریکراو بدەن".