کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات، کە بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەرگای بنکەکانی دەنگدان بە روی دەنگدەراندا داخرا.
بەیانی ئه‌مڕۆ شەممە 30ی ئەیلول لە کاتژمێر 8، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد، كه تیایدا 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەرێوەچوو و زیاتر له 700 كاندید كه سه‌ر به 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
دووملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن و 36هه‌زار و 419 ده‌نگده‌ر له 499 بنكه و دووهه‌زار و142 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له سلێمانی یه‌ك ملیۆن و 134هه‌زار و 760 ده‌نگده‌ر له 476 بنكه و دووهه‌زار و306 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له دهۆك677هه‌زار و 797 ده‌نگده‌ر له 257 بنكه و هه‌زار و361 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و به‌هه‌مانشێوه له هه‌ڵه‌بجه66هه‌زار و 16 ده‌نگده‌ر له 28بنكه و 132 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن .
به‌گشتیی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 260 بنكه و 5 هه‌زار و941 وێستگه بۆ دهنگداندابینكرا بوو.
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و ئێستا كه هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می ئه‌نجامده‌درێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی 111 كورسییه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی پێكدێت له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێرێك.
جێی ئاماژەیە پرۆسەكە بەكەموكورتییەكی زۆرەوە بەڕێوەچووم ئەوەشی بە هۆی بڕیارێکی لەناکاوی کۆمسیۆن کە شەوی رابردوو دەریکرد تیایدا گۆڕانكاری لە پێداویستی دەنگداندا كرد، ئەمەش بووە مایەی سەرلێشێوانی دەنگدەران و كێشەی زۆری دروستكرد و ئەمەش وایكرد رێژەی بەشداری زۆر كەم ببێتەوە، سەرباری ئەوەی بڕیارەكانیش پێچەوانەی یاساكانی كۆمسیۆن بووە.