میدیاکانى یەکێتى هەواڵی رەتکردنەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستانیان سڕییەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە میدیاکانى حیزبەکەیەوە رایگەیاند، یەکێتى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە، چونکە ساختەکارییەکى بێ وێنە لە پرۆسەى دەنگداندا ئەنجامدراوە.
لە دواى نزیکەى کاتژمێرێک لەو لێدوانەى وتەبێژى یەکێتى، قوباد تاڵەبانى سەرۆکى لیستى یەکێتى رایگەیاند، پێشێلکارى ئەنجامدراوە و رێگا بۆ چارەسەرکردنى هەیە و هێشتا زووە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن رەتبکرێتەوە و لە دواى بڵاوکردنەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن یەکێتى هەڵوێستى دەبێت.
دوابەدواى ئەو لێدوانەى سەرۆکى لیستى یەکێتى، میدیاکانى یەکێتى هەواڵی رەتکردنەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیان سڕییەوە، کە راستەوخۆ لە زاری وتەبێژى ئەو حیزبەوە بڵاویانکردبوویەوە.


PM:07:19:30/09/2018