لە شاری کۆیە ئەنجامی دوو وێستگە بڵاوکراوەتەوە و لە هەردوو وێستگەکە یەکێتی یەکەم و نەوەی نوێ دووەمە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە یەکێک لەو وێستگانە یەکێتی ١١٨، نەوەی نوێ ٦٥، گۆڕان ٥٣، بەرەوئیسڵاح ١٣ ، پارتی ٨ دەنگیان بەدەستهێناوە.
هەروەها لە وێستگەیەکی تر یەکێتی ١١٠، نەوەی نوێ ٧٠، گۆڕان ٣٨، بەرەوئیسڵاح ٢٠، کۆمەڵ ٢٣ دەنگیان بەدەستهێناوە.