یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەركەوتنی لیستەكەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند دەڵێن "لە ماوەیەكی نزیكدا مژدەی خۆشترمان بۆ دەنگدەرانی یەكێتیی پێیە".
شۆرش ئیسماعیل، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، راگەیاند، مژدەی سەركەوتنی یەكێتیی لەبەشێكی زۆری ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەدەنگدەرانی یەكێتیی رادەگەیەنین و لە سنوری پارێزگای سلێمانیش، لیستی 105 پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
وتیشی: مژدە خۆشەكانمان بۆ دەنگدەرانی یەكێتی زۆرن و لە ماوەیەكی نزیكدا مژدەی خۆشتریان پێ رادەگەیەنین.
شۆرش ئیسماعیل، داواشی لە لایەنگرانی یەكێتی كرد، تەقەی خۆشی نەكەن، بۆئەوەی دەربڕینی خۆشییەكانیان نەبێتە هۆكارێك بۆ بێزاركردنی خەڵك و كەوتنەوەی رووداوی نەخوازراو.