کورسیە پێشبینیکراوەکانی حیزبەکان لە پەرلەمانی کوردستانی ئایندەدا

دوێنێ ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، پێشبینی دەکرێت کورسی قەوارە سیاسییەکان بەم شێوەیە یەکلایی بێتەوە.

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی  لە نوێنەرانی حیزبەکان و کۆمسیۆن و رێژەی دەنگی لایەنەکانەوە دەست سپی کەوتووە، ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

- پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان ٤٠- ٤٢ کورسی پەرلەمان کە ئێستا ٣٨ کورسی هەیە.
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢١- تا ٢٤ کورسی پەرلەمان کە ئێستا ١٨ کورسی هەیە.
- بزووتنەوەی گۆڕان لە نێوان ١٢- ١٤ کورسی پەرلەمان کە ئێستا ٢٤ کورسی هەیە.
- نەوەی نوێ لەنێوان ٩ -١٠ کورسی بەدەستدەهێنێت.
- کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان  ٩ - ١٠ کورسی پەرلەمان کە پێشتر ٦ کورسی هەبووە.
- بەرەی ئیسلاح ( یەکگرتوو و بزووتنەوە ) لە ٦- ٨ کورسی پەرلەمان کە پێشتر بەهەردوولا ١١ کورسیان هەبووە 
- کۆتاکان ١١ کورسی کە پێشبینی دەکرێت پارتی لەو ١١ کورسیەش زیاتر لە ٣ کورسی بەدەستبهێنێت.
 

AM:11:09:01/10/2018