كۆمسیۆن لیژنەی لێكۆڵینەوەی لە هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی پێکهێنا

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم لەسەر "پێشێلكارییەكان"ی هەڵبژاردن لە سلێمانی، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی  پێكهێنا.

لیژنەكە لە چوار بەڕێوەبەری گشتی پێكهاتوەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری سلێمانی ‌و دەستبەكاربووە.

میدیای گۆڕان بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە گومانی گەورە لەسەر زیادكردنی رێژەی بەشدارییكردن لە دەنگدانی پارێزگای سلێمانی هەیەو باسیش لەوە دەكرێت، یەكێتی بەدەیان جۆر و شێواز ساختەكاریی كردوە بۆ گۆڕانكاریی لە ژمارەو ئەنجامی دەنگەكانی هەڵبژاردن.

ڕاشیگەیاندووە: هەر بەپێی چەند سەرچاوەیەك لە سنوری هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك پارتی پێشێلكاریی زۆر گەورەی كردوەو ئەنجامەكانی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا كردوەتەوە.

دوێنی یەکشەممە، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ دەنگدانی گشتیی بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەم خولی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛  ٥٧%  دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کرد.



PM:12:34:01/10/2018