سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌يلوولى تايبه‌ت به پارتى راگه‌ياند.
خه‌سرۆ گۆران، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌يلوولى تايبه‌ت به پارتى راگه‌ياند و جەختی کردەوە، کە ئه‌و ئه‌نجامه له رێى بريكاره‌كانى پارتييه‌وه ده‌ستكه‌وتوون و ئه‌نجامى ره‌سمى ته‌نيا له لايه‌ن كۆميسيۆنه‌وه راده‌گه‌يه‌نرێت.
سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى ڕایگەیاند "لەکۆی 80%ی جیاکردنەوەی دەنگەکان پارتی 570 هەزار دەنگی بەدەستێهناوە، کە دەکاتە رێژەی 45%".
وتیشی "بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە پارتی لەسەرووی 40 کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست دەهێنێت و لە نێوان 41 بۆ 44 کورسی مسۆگەر دەبێت بۆ پارتی".
دوێنی یەکشەممە، ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ دەنگدانی گشتیی بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەم خولی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ ٥٧% دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کرد.