لە چەند کاتژمێری داهاتودا گۆران هەڵوێستی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم رادەگەیەنێت

شۆڕش حاجى ئه‌ندامى خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و لە چەند كاتژمێرى داهاتودا هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەکەیان لەسەر پرۆسەکە رادەگەیەنن

شۆرش حاجی به‌ میدیاى بزوتنه‌وه‌كه‌ى راگەیاندووە، لەم هەڵبژاردنەدا پارتی و یەکێتی سەلماندیان کە هێزی هەڵبژاردن نین و هەمو رێگەیەک بەکاردەهێنن بۆ ساختەکاری و لەم هەڵبژاردنەشدا (٢٠٠) هەزار دەنگیان ساختەکردوە.

وتیشی، ئەوان چاوەڕوان دەکەن دەنگە ساختەکان پوچەڵبکرێتەوە و کۆمیسیۆن رێکاری یاسایی خۆی بگرێتەبەر، بەپێچەوانەوە هەنگاوی یەکەمی گۆڕان رەتکردنەوەی کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە دەبێت و دان بە ئەنجامەکانیدا نانێت.

شۆڕش حاجی ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند كاتژمێرى داهاتودا هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن.

دوێنێ یەکشەممە ٣٠ ئەیلول پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی چەند بەڵکەیەک کە لایەنە سیاسییەکان باسی لێوەدەکەن لەلایەن حزبێکی باڵادەستی سیاسی هەرێمەوە ساختەکارییەکی زۆری لە پرۆسەکەدا کردووەو زۆربەی لایەنە سیاسییەکانیش بە نیازن بایکۆتی کارکردن لە پەرلەمانی کوردستان بکەن و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رەت دەکەنەوە.شۆ




PM:08:31:01/10/2018