کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار بۆ سبەینێ دواخرا

کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە تایبەت کرابوو بە دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق بۆ سبەینێ سێشەممە دواخرا.

بڕیاربوو کاتمێر ٨ی ئەمشەو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک لەسەر دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ عێراق ئەنجام بدرێت ، بەڵام بەهۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیێک هاوبەش بۆ ئەو پۆستەو تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە بۆ کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لایەنە سونی و شیعییەکان بەمەبەست نوچونە هۆڵی کۆبونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمان، تاوەکو دەرفەتێک بدەن بە یەکێتی و پارتی لەسەر رێککەوتنیان بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکی داهاتوی عێڕاق کەلە پشکی کوردە.





PM:08:40:01/10/2018