هۆکارەکانی هەبوونی ئازار لەکاتی میزکردندا
میزەڵدان ئۆرگانێکی سەرەکی لەشە ، هەندێک کەس لەکاتی دەرکردنی میزدا تووشی ئازار دەبێت ئەمەش بۆ هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە ئەویش باش میز نەکردنە بە باشی، میز نەکردنیش بۆچەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە کە ئەمانەن:
1ـ هەوکردنی بۆری میز: ئەمە ڕوودەدات کاتێک بەکتریایەکی زۆر کۆدەبێتەوە لەڕێڕەوی میزدا ئەم بەشە لە گورچیلەوە دەڕوات بۆ میزەڵدان دواتر لەڕێی بۆرییەکانی میزەوە دەکرێنە دەرەوە.
ئەو کەسانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ئەم نیشانانەیان هەیە
ـ زوو زوو میز کردن
ـ هەبوونی خوێن لەگەڵ میزدا
ـ تا لێهاتن
ـ بۆنی میز
ـ هەبوونی ئازار لەپشت و کەلەکدا
2ـ تووشبووی بە هەوکردن بەهۆی کرداری سێکسەوە: هەندێک جار بەهۆی کرداری سێکسەوە تووشی ئازاروو هەوکردن دەبی لە ڕێڕەوی میزدا.
ـ هەوکردنی پرۆستات: بەکتریا هۆکارە بۆ تووشبوون بە هەوکردنی پرۆستات . ئەمەش هۆکارە بۆ ئەم شتانە...
ـ بەگرانی میزکردن
ـ هەبوونی ئازار لەمیزەڵدان، گون، و چۆکدا
ـ زوو زوو میز کردن بەتایبەت لەشەواندا.
3ـ بەردی گورچیلە: بەردی گورچیلە کۆبوونەوەی ماددەکانی وەک کالسیۆم ، ترشی میز، کە لەدوورووبەری گورچیلەدا کۆدەبنەوە. نیشانەکانی ئەمانەن...
ـ بوونی ئازار لە پشت و کەلەکەدا
ـ هێڵنجدان
ـ گۆڕینی ڕەنگی میز بۆ پەمەی، یاخود مەیلەو قاوەی
ـ ڕشانەوە
ـ تا لێهاتن
4ـ درووست بوونی کیس لەسەر منداڵدان لە ئافرەتاندا: درووستبوونی کیس لەسەر منداڵدان پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر میزەڵدان ئەمەش دەبێتە هۆی درووست بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.
5ـ خواردنی هەندێک حەپ و دەرمان : خواردنی هەندێک دەرمان وەک ئەو دەرمانانەی پزیشک دەینوسێ بۆ شێرپەنجەی میزەڵدان دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار لە میزەڕۆدا.
6ـ تووشبوون بەشێرپەنجەی میزەڵدان: شێرپەنجە ڕوودەدات کاتێک خانە شێرپەنجەیەکان لەڕادەبەر زیاد دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی درووست بوونی ئازار لەمیزەڵداندا.
وە : هە - ف
سەرچاوە: .medicalnewstoday.com
PM:09:30:01/10/2018