ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئۆکتۆبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتدا سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێرێت.

بڕیاربوو کاتژمێر ٨ی شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک لەسەر دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستەو تەواو نەبوونی رێژەی یاساییەوە بۆ کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، لایەنە سونی و شیعییەکان بەمەبەست نەچونە هۆڵی کۆبونەوەکەی شەوی رابردووی پەرلەمان، تاوەکو دەرفەتێک بدەن بە یەکێتی و پارتی لەسەر رێککەوتنیان بۆ دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆکی داهاتوی عێڕاق کەلە پشکی کوردە.

شەوی رابردوو بەر لە دەسپێکی کۆبونەوەکە نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی لە بەغداد کۆبونەوە بۆ رێککەوتن لەسەر یەک کاندید بەڵام کۆبونەوکەیەکان شکستیهێنا، بۆیە هەردوولا بە کاندیدی خۆیان بەشداريی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى نوێی عێراقدا دەکەن.




AM:07:36:02/10/2018