ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبونەوەدایە

کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە پاریزگاکە دەستی پێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، رێژەی یاسایی بۆ دەستپێکردنی کۆبونەوەکە تەواو کراوەو سەرجەم ئەندامانی یەکێتی بەشدارن تیایدا، بەڵام ئەندامانی پارتی بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کردووە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی تەفعيل و به ردەوامبوون لەسەر كوبونەوەكانی ئەنجومەن دەکرێت.

 هەر بەپێی زانیارییەکان سەرجەم پێکهاتوەی شیعەو سونە و کورد کۆکن لەسەر خراپی ئەدای راکان جبوری پاریزگاری کەرکوک بە وەکالەت.



AM:09:51:02/10/2018