کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بڕیار بوو لە کاژمێر ١ی نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت بۆ کاتژمێ ٨ی ئەمشەو دواخراوە.

بۆ وەرگرتنی پۆستی سەركۆماری نوێی عێراق، ژمارەیەك كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام كاندیدە سەرەكییەكان بریتین لە د. فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم کە نوێنەرایەتی پارتی دەکات، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح کە نوێنەری یەكێتی-ە.




AM:11:07:02/10/2018