نەوەی نوێ: پشتگیریی لە كاندیدەكانی یەكێتی و پارتی بۆ سەرۆك كۆمار ناكەین

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پشتگیریی لە كاندیدەكانی یەكێتی و پارتی بۆ سەرۆك كۆمار ناكەین.

فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار ئەو مەرجانەیان تێدا نییە كە ئێمە دەمانەوێت.

ڕابوون مەعروف سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دژی دابەشكردنی پۆستەكانن لەسەر بنەما خراپەكانی ڕابردوو.

هەروەها باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و ڕایگەیاند، "ساختەكارییەكی زۆر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كراوە و وەكو فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق پشتیوای لە بڕیاری جووڵانەوەكە دەكەن بۆ بایكۆتكردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان".

ئەمە لە كاتێكدایە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فراكسیۆنی گۆڕان بە بڕیاری ڕێكخەری گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان گەڕاونەتەوە بەغداد و پەرلەمانتارەكانیشیان سەرپشككردووە دەنگ بەكام كاندیدی سەرۆك كۆمار دەدەن.




PM:12:46:02/10/2018