دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد

لە دوای ئامادەبوونى ڕێژەى یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنى پەرلەمانى عێراق  بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد.

لە ئێستادا ٢٥٤ پەرلەمانتار لە ناو هۆڵی پەرلەماندا ئامادەن و دانیشتنەکە دەستیپێکردووە.

وێڕای رێکنەکەوتنی شاندی پارتی و یەکێتی بۆئەوەی یەک کاندیدی ھاوبەشیان ھەبێت، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستیپێکرد.

شەش کۆبوونەوەی شاندى یەکێتی نيشتمانیی كوردستان و پارتی ديموكراتى كوردستان لە بەغداد بۆ رێککەوتن لەسەر یەک کاندید شکستیهێنا و هەردوولا بە کاندیدی خۆیان بەشداريی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى نوێی عێراقدا دەکەن.

بەگوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، ٢٢١ کەس ئامادەبن. براوە؛ پێویستيی بە ٢١٠ دەنگ هەیە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم، دەنگی زۆرینە سەرۆک کۆمار .

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ٢٤ کەس خۆیان کاندیدکردووەو هەشتیان کوردن و ديارترينيان بەرھەم ساڵح و فوئاد حسێنە.



PM:03:41:02/10/2018