دەنگدانی نهێنی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات

هەر ئێستا پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات و ئێستا دەستدەکرێت بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.

لەگەڵ جیاکردنەوەی دەنگەکان بەپێی دەستوری عێراق دەبێت ئەو کاندیدەی دەردەچێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەلآم ئەگەر هیچ کاندیدێک نەیتوانی ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت، ئەوا خوولی دووەمی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و هەر کاندیدێک زۆرترین دەنگی بەدەست بهێنێت دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق.

PM:04:50:02/10/2018