مەسعود بارزانی هەڕەشە دەکات


مەسعود بارزانی هەڕەشە دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو ئالیەتەی سەرۆک کۆماری پێ هەڵدەبژێردرێت قابیلی قبوڵ نییە.
دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان

بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی رابردوو پەیڕەوكراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فراكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.

ئەو ئالیەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نییە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.

مەسعود بارزانی
2ـی 10ـی 2018



PM:05:00:02/10/2018