فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی جێهشت

دوای تەواوبوونی خوولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و بەدەستهێنانی دەنگێکی بەرچاو لەلایەن بەرهەم ساڵح ەوە بەرامبەر فواد حسێن، فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت.

بەپێی زانیارییەکان فراکسیۆنی پارتی داوای دواکەوتنی کۆبوونەوەکە دەکات.

خوولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات، بە ١٦٥ دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح، فواد حسێن ٩٠ ، سروە عەبدولواحید ١٨ دەنگ،دەنگی سپی ٨ و دەنگی پووچەڵ ١٢.




PM:05:34:02/10/2018