ئەمڕٶ ٣ ی تشرینی یەکەم لە دادگای ئەنقەرە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر ئەو دۆسیەی لەسەری گیراوە دادگایی دەکرێت.
دەمیرتاش کە هەفتەیەک لەمەوبەر تانەی لە دادگاکانی تورکیا دا‌و بە دادگای نا سەربەخۆ و سیاسی ناوزەدی کرد، جگە لەو دۆسیەی ئەمڕۆ دادگایی لەسەر دەکرێت، بە ٢٥ دۆسیەی تر تۆمەتبار کراوە.
چاودێران پێشبینی دەکەن دەمیرتاش بە سەدان ساڵ زیندانیکردن حوکم بدرێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا كە لە 24/6/2018 بەڕێوە چوون، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لە زیندانەوە یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا و توانی زیاتر له 8% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ده‌میرتاش له 4/11/2016ـه‌وه بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیر كراوە.