وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوا دەکات بەپەلە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێک بهێندرێت.
ھیزێرت نوارت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند " ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا بەشێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و بەم پۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان دەکەم".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی ھەژمارکردنی دەنگەکان دەکات و چاوەڕێی ئەنجامەکان و دواتریش پێکھێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو چەند پێشێلکاری سنوردار لە ناوچەکانی سلێمانی بەپلەی یەکەم و پارێزگاکانی تر روویداو بڕیارە ئەم ئێوارەیە ئەنجامی سەرەتایی رابگەیەنرێت.