کارمەندانی یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم دەرکران

لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پارتی دەستیکردووە بە ناردنەوەی و دەرکردنی کارمەندەکانی سەر بە یەکێتی نێشتمانی کوردستان. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق هەڵبژێردراو کاندیدەکەی پارتی دووچاری شکستخوارد بوو، لەیەکەم کاردانەوەدا ئەمڕۆ چوار شەممە پارتی کاندیدەکانی یەکێتی لەسەرۆکایەتی هەرێم ناردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەمڕۆ هەر لە بەڕێوەبەری گشتی و تا راوێژکارو فەرمانبەر.

دوێنێ دوای هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق، مەسعود بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک بەو میکانیزمە قبوڵ ناکەن و هەڵوێستیان دەبێت.





AM:09:51:03/10/2018