سپی لە ٨٥% دەنگە جیاکراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بلآودەکاتەوە

بەپێی فۆرمێکی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە دەست سپی کەوتووە، پارتی بەرێژەیەکی بەرچاو لە پێش هێزەکانی ترەوەیە.

بەپێی ئەو فۆرمە پارتی توانیوویەتی ٦٢٥ هەزارو ٣٧٨ دەنگ بەدەستبهێنێت، هەرچی یەکێتی یە توانیوویەتی ٣١١ هەزارو ٦١٢ دەنگ بەدەستبهێنێت. بزووتنەوەی گۆڕان توانیوویەتی ١٨٨ هەزارو ١٩٥ دەنگ بەدەستبهێنێت.

بەپێی ئەو فۆرمە، نەوەی نوێ توانیویەتی ١٢٠ هەزارو ٣٢٤ دەنگ بەدەستبهێنێت. کۆمەڵێ ئیسلامی ١٠٢ هەزارو ٤٧٨ دەنگ. ئیسلاح ٧٤ هەزارو ٦٦٠ دەنگ. سەردەم ١٥ هەزارو ٤٦٣ دەنگە. ئازادی ٧ هەزارو ٢٠٢ دەنگ.



AM:11:24:03/10/2018