باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر بەرهەم ساڵح بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەغدا پیرۆزبایی لە عێراقییەكان دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح، بە سەرۆك كۆماری عێراق.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، پیرۆزبایی لە عێراقییەكان دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێوەو هاوکات، پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنییەوە وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق،

هەروەها  باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا هیواخوازە بۆ كاركردن لەگەڵ د، بەرهەم لەو رۆڵە نوێیە گرنگەی کە تیایدایە.

 باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا لە راگەیەندراوەکەیدا،هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە  هەنگاوێكی دیكەی گرنگ وەسف دەکات لە پڕۆسەی دەستوری بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و ئاماژە بەوەدەکات، دەستخۆشی لە بەڕێز ساڵح دەكەین بۆ سەربەخۆیی و نیشتیمانپەروەری و پابەندیی بۆ خزمەتكردنی هەموو خەڵكی عێراق.


PM:07:47:03/10/2018