بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى تشرینى یه‌كه‌م کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
شێروان زرار، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنەکان و راپرسى هه‌رێم، له راگه‌یەنراوێكدا ئاماژەی بەوە کرد، زۆر پرسیار دەکرێت لەسەر ئەنجامی قەوارە و پاڵێوراوان، کۆمسیۆن شەو و رۆژی خستۆتە سەریەك بۆئەوەی بتوانێت بەئەمانەت و بەوردی دەنگەکان بپارێزین و لەئاستی متمانەی ھەموولایەكدابن، شه‌وی رابردووش فۆڕمی ئەنجامی قەوارەکان تەواوكراوه و ئێستا وردبینى بۆ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش ئەنجامی بەرایی قەوارەکان راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو،دواتر بڕیار لەسەرسکاڵاکان و ئەو سندوقانە دەدرێت کە قردێلەی سوریان لێدراوە و نزیکەی٢٢٥ سندووقن، کە کاریگەری باشی دەبێت لەسەرگۆڕینی ئەنجامی بەشێك لەقەوارە و کاندیدەکان.
وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، پاش ئه‌و پڕۆسانه بریاری ئەنجومەن بڵاودەكرێتەوە و ئەگەر تانە لەبڕیاری ئەنجومەن درا لەلایەن قەوارەکان، لەماوە 3 رۆژدا لەبەردەم ددگای پێداچوونەوە، دەبێت دادگای ناوبراو لەماوەی 7 رۆژدا بڕیارى کۆتایی بدات و بڕیاری دادگاش کۆتا و بنبڕە بۆ کۆمسیۆن، بۆیه قەوارەکان و کاندیدەکان دەبن بەئەندامی پەرلەمان بۆ خولی پێنجەم.
رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدراو بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی ئەو هەڵبژاردنە رابگەیەنرێت.