شارا ئیبراهیم لەسەر داوای هەوادارانی ستیالی خۆی دەگۆڕێت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بواری هونەری "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، دوو وێنەی لەسەر داوای هاوادارانی بە قژی لولەوە بڵاوکردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شارا دوو وێنەی خۆی بڵاوکردەوەتەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،"ئەوەش بە خاتری هەموو ئەوانەی ئەڵێن قژت لول بکەوە".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.


AM:10:15:04/10/2018