په‌رله‌مانی توركیا رێگەی بە هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌یدا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ناو خاكی عێراق و سوریا ئه‌نجامبدات.
رۆژی چوارشەممە ٣ی تشرینی یەکەم، پەرلەمانی تورکیا لە دانیشتنێکیدا بڕیاریێکی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌نێو خاکی عێراق و سووریا بۆماوه‌ی ساڵێك په‌سندکرد.
بڕیاره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌لایەن فراکسیۆنەکانی ئاک‌پارتی، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی ده‌نگی پێدرا.
هاوکات ئه‌حمه‌د ئوناڵ چه‌ڤیكۆز، په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په دژی بڕیارەکە وەستایەوەو رایگەیاند، ماوه‌ی 15 ساڵه بڕیاری ئۆپه‌راسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵات بووه‌ته هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان دژی توركیا له سنووری باشووره‌وه.