پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دایە هاووڵاتییانی شارەکە تەقەی خۆشی نەکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی هەولێر هۆشداری ئەوەشی داوە هەر کەسێک تەقە بکات یان چەکی بەدەستەوەبێت ڕێکاری یاسایی توندی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

دیاردەی تەقەکردنی هەڕەمەکی لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یان بۆنە جیاوازەکاندا بووەتە دیاردەیەکی ناشارستانی لە هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بەهۆیەوە چەندین کەس کوژراون و بریندار بوون.



PM:06:54:04/10/2018