ئەوانەی شەکرەیان هەیە نابێت ئەم خۆراکانە بخۆن



ئەگەر تاکێکی تەندرووستی  ئەوا ئاسایە هەر جۆرە خۆراکێک دەخۆی، بەڵام نابێت بەڕادەیەک بێت زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت.
 ئەوکەسانەی تووشبوون بەشەکرە پێویستە خۆیان بپارێزن لەخواردنی  نا تەندروست و ئەو خۆراکانەی شەکریان زۆرە ، کەسانی تووشبوو بە شەکرە ئەگەر بێت و زۆر ئەوخوارودنانە بخۆن کاربۆهیدراتی تێدایە ئەوا  ڕێگیری دەکات لەدەردانی  ئەنسۆلین  ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی شەکرە. ئەوخواردنانەی نابێت بخورێن ئەمانەن:

ـ  میوەی ووشک کراوە:  هەموو جۆری میووەکان بەسوودن بۆ تەندرووستی چەندین ماددەی خۆراکی تێدایە ، بەڵام لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەوکەسانەی تووشبوون بەشەکرە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی میووە ووشککراوەکان.

ـ شەربەتی میووە:  شەر بەتی میووە یەکێکه لەوخواردنەوانەی کە نەک هەر بەتەنها نەخۆشانی تووشبوو بە شەکرە پێوویستە خۆی لێ بەدوور بگرێ، بەڵکو پێوویستە کەسانی ئاسایی خۆیانی لێبەدووربگرن لەبەر ئەوە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.

ـ  خواردنی سوورەکراو وەک پەتاتە : پەتاتە  ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە ئەمەش زۆر زیان بەخشە بۆ کەسانی تووشبوو بە شەکرە.

ـ  خواردنەوەی قاوە:  قاوە ڕێژەیەکی زۆر باش ماددەی خۆراکی تێدایە  بەڵام خواردنەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە و ، پەستانی خوێن.

ـ  شیرینی ، شەکرەمەنی:  شیرینی و شەکرەمەنی ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە  ئەمەش زۆر ناتەندروستە بۆ کەسانی تووشبوو بەشەکرە.

ـ نان:  نان یەکێکە لەوخواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدارتی تێدایە ، ئەمەش وادەکات ئاستی شەکر لەلەشدا بەرز ببێتەوە.

ـ وە: هه- ف

سەرچاوە: : .howfitness.info



PM:06:29:05/10/2018