سبەی سەرکردایەتی دوو حیزبی کوردستانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی شەممە ٦ ی تشرینی یەکەم بە جیا هەریەک لە سەرکردایەتی یەکێتی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر هەڵبژاردن و ئەنجامە بەراییە راگەیەندراوەکان کۆببنەوە.

بەکر هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و پرۆسەکە تێکرای شەممە سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کودەبێتەوەو هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

لەلایەکی ترەوە بڕیارە سبەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبێتەوەو کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامە بەراییە راگەیەندراوەکانی ئەو هەڵبژاردنە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، یەکێتی نیگەرانەو مەترسی ئەوەی هەیە کە سندوقەکانی کەمبکات، بەهۆی ئەو قردێلە سورانەی لەسەر ٢٢٨ سندوقی دەنگدان هەیە کە ١٠٥ لە سلێمانین، بە نزیکی ئەو ژمارەیەی ئەگەری بەتاڵ کردنەوەی هەیە، زیاتر ٦٢ هەزارە کە ٢٨ هەزاریان لە پارێزگای سلێمانی یە.
 

PM:09:21:05/10/2018