سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەی دهۆک دیار نەماوەو تەنها لە ٧٥ جێبەجێکراوە.
ساڵی 2013 له‌سه‌ر رووبەری 6000 هەزار دۆنم زه‌وی له ده‌شتی قه‌زای سێمێل، بە دیزاینی كۆمپانیای (دار الهندسە)ی لوبنانی به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك دانرا و بڕیاربوو لەلایه‌ن كۆمپانیای (جه‌نگیز)ی توركی كه كۆمپانیایەكی زه‌به‌لاحه له مانگی ئازاری 2013 دروستبكرێت و له 900 رۆژدا ته‌واوببێت، بەڵام پاش جێبەجێکردنی 7%ی پرۆژەکە دەوەستێت و پارەکەی دیار نامێنێت.
عیماد شكور، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك، بە ماڵپەری دواڕۆژ-ی راگەیاندووە "دیواری ئه‌منی بۆ پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك دانرابوو و كۆمپانیای جێبه‌جێكار 7%ی ئیشی تێدا كردبوو، پاره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یە له بانكێك دانرابوو، ئه‌و كاته‌ش هیچ قه‌یرانێكی دارایی نه‌بوو، به‌ڵام له‌ناكاو پڕۆژه‌كه وه‌ستا و پارهكەشی دیارنه‌ما".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسە دەڵێت :"كێشه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یە له جێبهبهجێكردندا نییه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی دیارنه‌مانی پاره‌ی پڕۆژەكەیه، ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه، چونكه ئه‌م پاره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای دهۆك دیاریكرابوو".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك ئاشكرایكرد :"وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆكی له ده‌ست پارێزگای دهۆك ده‌رهێناوه و كه‌س نازانێت وه‌زاره‌ت چی له پاره‌ی پڕۆژەی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك كردووه".
عیماد شوكر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو :"كۆمپانیای جێهبهجێكار به بێ وه‌رگرتنی قهرهبوویەكی گه‌وره به‌ئاسانی له‌م جۆره پڕۆژانه پاشه‌كشه ناكات، بۆیه 100% قه‌ربووی خۆی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك و وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماده نین باسی ئه‌و كێشه‌یه‌ش بكه‌ن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، پێش دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك، خاوه‌ن موڵكه‌كانی شوێنی فڕۆكه‌خانه 3000 پارچه زه‌وییان وه‌ك قه‌ربوو وه‌رگرتووە.
ئه‌مساڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رنامه‌ی (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پرسی هاوڵاتیان) وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجێكی دهۆكی دایەوە وتی:"فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك به‌هۆی قه‌یرانی دارایی-وە وه‌ستاوه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت كاتێكی دیاریكراوی بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك ئاشكرا نه‌كرد".