سەرکردایەتی یەکگرتوو لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدایە

سەرکردایەتی یەکگرتوو لە کۆبونەوەدایە و سەرکردەیەکی ئەو حزبەش  دەڵێت بێجگە لە ساختەکاری هۆکاری ناوخۆییش هەبوون بۆ کەمبوونەوەی دەنگەکانیان.
یەحیا عومەر ڕێشاوی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند"تا ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو بەردەوامە و تێیدا تاوتوێی هەنگاوەکانی بەخۆداچوونەوە دەکرێت".
ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو دەشڵێت "هەڵویستی یەکگرتوو ئەوەیە کە ئەنجامی هەڵبژاردنمان ڕەتکردووەتەوە چونکە ساختەکاریەکی زۆر ئەنجامدراوە".
ڕاشیگەیاندووە "بێجگە لە ساختەکاریەکان کە هۆکاری سەرەکی کەمبوونی دەنگەکانمانە، هعکاری ناوخۆییش کاریگەری هەبووە لەسەر دەنگەکانمان".



PM:02:29:06/10/2018