نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت
بڕیاریدا سەرجەم بەرهەمە چاپنەکراوەکانی کەمال ڕەئوف، کە ڕۆژی 30ی ئەیلول کۆچی دوایی کرد چاپ بکات.
كه‌مال ره‌ئووف، نوسەری ناسراوی هەرێمی
کوردستان دواى ساڵێك له ململانێكردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشيى شێرپه‌نجه له وڵاتى هۆڵه‌ندا، له 30ى ئه‌يلوول كۆچى دواييى كرد. دواى 15 رۆژ ته‌رمه‌كه‌ى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانەی
هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێنرايه‌وه كوردستان.
سه‌فين دزهيى، وته‌بێژى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە
ڕووداوی ڕاگەیاند "سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیی دەربڕیەوە ئەوەی پێویست
بێت بیکات بۆ لەچاپدانی کتێبەکانی، وەکو هیوایەک کە لەدوا ساتەکانی ژیانی کە
نەخۆشبوو دەیویست کتێبەکانی چاپ بکرێن".
كه‌مال ره‌ئووف له ساڵى 1942 له گه‌ڕه‌كى كانى ئاسكانى شارى
سلێمانى له‌دايكبووه، زياد له 50 ساڵ له بوارى وێژهىی و هونه‌رى خزمه‌تى
كردووه. .