هێزه ئەمنییەکانی توركیا له هه‌ڵمه‌تێكدا کە له شه‌ش پارێزگای ئه‌و وڵاته ئەنجامیاندا، 49 كه‌سیان به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی په‌كه‌كه ده‌ستگیركر،
ئ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى تشرینى یەکەم وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له چالاكییه‌كانی رێكخراوی په‌كه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی تورکیا هه‌ڵمه‌تێكیان له شه‌ش پارێزگا ئه‌نجامداوه.
لەبارەی چالاکی هێزە ئەمنییەکانەوە رونیشیکردەوە، له شارى ئاگری 25 كه‌س، له ئه‌نقه‌ره پێنج كه‌س، له موش یه‌ك كه‌س، له ماردین یه‌ك كه‌س، له ئورفا نۆ كه‌س و له باتمانیش هه‌شت كه‌س، ده‌ستگیركران، كه یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان نیزامه‌دین تۆغوچیش سه‌رۆكی لقی باتمانی هه‌ده‌په‌یه.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو،له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان 137 گومانلێكراویان بەهەمان تۆمەت ده‌ستگیركردووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە میانی وتارێکیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سهرۆكکۆمارى توركیا، لە دوای كوژرانى هەشت سه‌ربازى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى تەواوی پەکەکەی کرد لە شەنگال و قەندیل.