لە مانگی ئەیلولدا هەرێم بای ٨٥٠ ملیۆن دۆلار نەوتی لە بەندەری جیهان فرۆشتووە

بەپێی راپۆرتێکی ئابوری کە لەلایەن گۆشەی ئابوری گۆڕانەوە بڵاوکراوەتەوە، حکومەتی هەرێم لە مانگی ئەیلولدا ٨٥٠ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

گۆشەی ئابوری بزوتنەوەی گۆران لە راپۆرتێکدا ئاماری مانگی ئەیلولی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە رێگەی بۆری و بەندەری جەیهانەوە بڵاوکردەوە و تێیدا رونکراوەتەوە؛ هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا (12) ملیۆن و (370) هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی بەندەری جەیهان کردوە بە تێکڕای (399) بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەوەشی خستوەتەڕو؛ بەپێی چارتی نەوتی برێنت بۆ مانگی ئەیلول، نرخی یەک بەرمیل نەوت (77) دۆلار بوە، "ئەگەر هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە (8) دۆلاریش کەمتر فرۆشتبێت، ئەوا نرخی یەک بەرمیل نەوتی هەرێم (69) دۆلار بوە و بەو پێیە داهاتی نەوتی هەرێم لەو مانگەدا (853) ملیۆن و (530) هەزار دۆلار بوە.

ئەوە لەکاتێکدایە جگە لە بۆری و بەندەری جەیهانەوە، لە چەند رێگەیەکی دیکەوە نەوتی هەرێم فرۆشراوە و بەغداش مانگانە (317.5) ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات جگە لە کۆمەڵێک داهاتی ناوخۆ، بەڵام سەرباری ئەوەش حکومەت ئامادە نییە سیستەمی زۆرەملێی پاشەکەوتی موچە چاک بکاتەوە و تائێستاش دەستنەکراوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز.



AM:09:07:07/10/2018