ڤیدیۆیەکی ساتی کوشتنی تارا فارس کچە مۆدێلی عێراقی بڵاودەکرێتەوە

لە نوێترین هەواڵ لەسەر کوشتنی کچە مۆدێلی ناسراوی عێراقی تارا فارس، ڤیدیۆیەکی ساتی کوشتنەکەی بڵاودەکرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق  بە تۆمەتی کوشتنی تارە فارس کەسێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا کە ٢٩ ی ئەیلول بلاویکردەوە سەعد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی تارە فارس کچە مۆدێلی عێراقی دەستگیرکردووە، کە رۆژی پێنجشەمە ٢٧ی ئەیلول لە شاری بەغدا کوژرا.

رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئەیلول کچە مۆدێل و هاوەڵی شاجوانی پێشووی عێراق بە دەستڕێژی گولـلە تارە فارس لە بەغدا کوژراو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش سوعاد عەلی ئەندامی ڕێکخراوی "ئەلوەد" بۆ مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەسرە کوژرا.





AM:09:47:07/10/2018