بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/10/2018، پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە کە هاوڵاتی لە کاتى مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت ئەگەر کارتى نیشتمانیت نەبێت، ئەوا پێویستە هەردوو ڕەگەزنامەى عێراقى (شهادة الجنسیة) و پێناسى بارى شارستانى (هویة الاحوال) فسفۆربێت.

پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەکەیدا ڕوونیشی کردووەتەوە، لە هەموو حاڵەتێکدا پێویستە هاووڵاتی کارتى زانیاری پێ بێت.



PM:04:30:07/10/2018