بەرگی سێهەمی کتێبی دووەمی " بەدەم رێگاوە گووڵچنین (تێگه‌یشتنی راستی و "لغە العرب" دا)ـی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاودەکرێتەوە".
لیژنه‌ی پاراستنی ئه‌رشیفی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌رگی سێیه‌می كتێبی دووه‌می به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین (تێگه‌یشتنی راستی و "لغە العرب" دا)ـی نه‌وشیروان مسته‌فادا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن: "دوای چاپكردنی كتێبی یه‌كه‌می به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین له ساڵی 2012، نه‌وشیروان مسته‌فا بڕیاریداوه ئه‌و كتێبانه‌ی پێشتر نوسیوونی و ئه‌وانه‌شی دواتر ده‌یاننوسێت له ژێر هه‌مان ناودا (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین) پۆلێن و چاپ بكات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌ر بۆیه لیژنه‌ی پاراستنی ئه‌رشیفی نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رله‌نوێ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی چاپكراون و ئه‌وانه‌شیان چاپ نه‌كراون بۆ چاپكردن ئاماده‌یان ده‌كات".
ئەو لیژنەیە ده‌ڵێن: "ئه‌م به‌رهه‌مه (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین) كورد و كوردستان له تێگه‌یشتنی راستی و "لغە العرب" دا، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می رهوانشاده كه له نه‌بوونی خۆیدا چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه لیژنه‌كه‌یان به‌ڵێن ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن كاك نه‌وشیروان ده‌یویست له داهاتوودا به‌هه‌مانشێوه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی له‌ژێر ناوی (به‌ده‌م رێگاوه گوڵ‌چنین) بخاته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی، چونكه ئێوه وا راهاتوون به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بكه‌ن".
لیژنه‌كه ئەوە دەخەنە روو کە "پێمانخۆشه بزانن كه ئه‌م كتێبه ره‌شنووس نییه و مه‌رگ بواری ره‌وانشادی نه‌دا پێیدابچێتهوهو ئاماده‌ی بكات بۆ چاپ، نزیك له ساڵیادی كۆچی دوایی، ره‌شنووسه‌كه كه‌وته به‌رده‌ستی لیژنه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی فریای ساڵیاده‌كه بكه‌وێت و وه‌ك پێویست فریانه‌كه‌وتین پێیدا بچینه‌وه‌و په‌له‌مان كرد له بڵاوكردنه‌وه‌ی، له كاتێكدا هێشتا هه‌ندێك كه‌موكورتی تێدا هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه داوای لێبوردن له ئێوه و گیانی به‌رزه‌فڕی نووسه‌ریش ده‌كه‌ین".
لیژنه‌ی ئه‌رشیفی نه‌وشیروان مسته‌فا له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه، ئه‌و چاپی دووه‌مه، چاپێكی بژاركراو، رێكخراو، خانه‌به‌ندی (تبویب) كراوه و هیوادارین جێگه‌ی خۆی له كتێبخانه‌ی كوردی و بیری خوێنه‌رانیدا بكاته‌وه".
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی 19/5/2017 پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد `و له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به خاكسپێردرا.