بڕیارە سبەینێ سێشەممە 9ى تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوەو پێكهاتهى خۆى تهواو بكات.
دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتژمێر 12:00ى نیوهڕۆ ئەنجامدرێت و تیایدا دوو پرس تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەی پەرلەمان دەنگ لهسهر لیژنهیهكى تایبهت به پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت.
هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەدا بڕیاردەری لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستنیشاندەکرێن.