كچە شاعیرێك دەستگیركرا

كچە شاعیرێكی گەنجی خەڵكی لوڕستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرا و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ماڵپەڕی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا "مینا ڕاد" كچە شاعیرێكی گەنجی خەڵكی شاری "دروود"ی سەر بە پارێزگای لوڕستان و چالاكی بواری ژنان و منداڵان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیر كراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، مینا ڕاد، دوای ئەوەی چەندین جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگی ئیتلاعات كراوە، شەممەی ڕابردوو سەردانی كردووە و لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەكەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

هەتا ئێستا لەبارەی هۆكاری دەستگیركران و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی مینا ڕاد، كچە شاعیری گەنجی لوڕستانی هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نییە.

هاوینی ئەمساڵیش بۆ جارێكی دیكە ئەو شاعیرە گەنجە بانگی ناوەندە ئەمنییەكان كرابوو و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كرابوو.




PM:02:32:09/10/2018