عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار دەدات بەتەواوی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشهمه، كۆمهاری ئیسلامی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای گه‌یاند، به‌فه‌رمانی ڕێبه‌ری باڵا، زیاتر له 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له‌عێراق ده‌بڕین.
ماڵپه‌ری "عه‌سر ئیران"، له‌سه‌ر زاری عه‌لی موراد ئه‌كبه‌ری، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران، بڵاویکردۆتەوە " به‌فه‌رمانی ڕابەری باڵا، زیاتر له 7 ملیار مه‌تر سێجا، ئاو له‌عێراق ده‌بڕین".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران دەشڵیت: "به‌فه‌رمانی عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له سنووره‌كانی خۆرئاوا و باكووری خۆرئاوا- ئێران، ده‌بڕدرێت".
ئەوەش دەخاتە روو، بڕی 8 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ وه‌زاره‌تی وزه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆسه‌ی جووڵه‌ی ئاو، ته‌رخان ده‌كرێ.
پێشتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، كه تاران ڕێڕه‌وی ئاوی كاروونی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕیوه و، هاوكات سێ به‌نداوی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر ڕووباری كه‌رخه، دروست كردووه: "ئه‌و دوو ڕووباره، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوون".