یانەی ریاڵ مەدرید داهاتووی لۆپتیگی راهێنەری یەکلاییکردەوە



یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی متمانەی لۆپتیگی راهێنەری یانەکەی دەداتەوەو مانەوەی دووپات دەکاتەوە.
لە پاش تۆمارکردنی چەند ئەنجامێکی خراپ لەم وەرزەدا دەنگۆی دورخستنەوەی راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید هەبوو، بەڵام لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا یانەکە داوای هێمنی و ئارامی دەکات لە ژوری جلگۆڕینی یاریزانەکانی.
یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت:" سەرەڕای ئەو ئەنجامە خراپانە بەڵام یانەکە بڕوای بە راهێنەر هەیەو بڕوامان بە یاریزانەکانیش هەیە بگەڕێنەوە بۆ دۆخی جارانی خۆیان و دۆزینەوەی رێگەیەکی نوێ بۆ دەرهێنانی یانەکە لەم قەیرانەی کە لە ئێستادا تێیدایەو دەستەی راهێنەرانیشی ئاگادارکردۆتەوە تا ئیستای یانەکە بۆ دۆخی جاران بگەڕێننەوە بە یاریزانەکانیشەوە.




AM:12:18:10/10/2018