فەرماندەیەكی یەپەگە شەهیدبوو

شەوی رابردوو 9ی تشرینی یەكەمی 2018 لەشەڕەكانی شەڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات و داعش لەسنوری دێر ئەلزور، فەرماندەیەكی شەڕڤانان شەهید بوو.

ماڵپەرێكی نزیك لە یەپەگە بڵاویكردەوە لەشەڕی نێوان شەڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات و داعش لەسنوری پارێزگای دێر ئەلزوری سوریا، فەرماندەیەكی شەڕڤانان بەناوی حسێن دۆشكا شەهید بووە.

رونیشكراوەتەوە حسێن ماهر كە بەهۆی بەكارهێنانی چەكی دۆشكاوە نازناوی حسێن دۆشكای هەبووە، ماوەی چەند ساڵێكە فەرماندە بووە لەهێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات و دوێنێ شەهید بووە.



AM:09:56:10/10/2018