پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکا نی داهاتوودا باران ببارێت

کەشناسی عێراق سادق عەتیە پێشبینی دەکات ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ی تشرینی یەکەم لە زۆربەی شوێنە جیاجیاکانی عێراق باران ببارێت.

عەتیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" مانگە دەستکردەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پەڵە هەورێکی کەڵەکەبووی جیاجیا لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاواو باکوری عێراق کۆبوونەتەوەو دەبنە هۆی باران بارین بە هەورەبرووسکەوەلە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵات و ناوجەکانی پارێزگای ئەنبار و هەندێک ناوچەی ناوەراستی عێراقیش دەگرێتەوە".

ئەو پێشبینییە لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بارانبارین بەهەورەبرووسکەوە روویدا. 



PM:05:08:10/10/2018