پەساپۆرتی یابان یەکەم و عێراق دواهەمینە لەسەر ئاستی جیهان

بەپێی پێوەری " هینلی ئەندباتنز پاسپۆرت ئیندێکس " کە پێوەرێکی جیهانی پەساپۆررتە یابان یەکەمە لەسەر ئاستی جیهان و عێراق دواهەمینە.

لە دوا بلآوکردنەوەی ئەو ناوەندی جیهانییەدا پەساپۆرتی یابانی بەو پێیەی بەبێ ڤیزە رێگای پێدەدرێت بچێتە ١٩٠ ولآتەوە کە دواهەمینیان میانمارە، سەردەکەوێت بەسەر پەساپۆرتی سەنگاپورەو ئەو پلەی دووەم دێت کە تەنها بەیەک ولآت لە یابان کەمترەو بەو پەساپۆرتە دەتوانی بەبێ ڤیزە بچیتە ١٨٩ ولآتەوە.

ولآتانی ئەڵمانیا و فەرنسا و کوریای باشوور پلەی سێهەمن بەبێ ڤیزە هاولآتیانی هەڵگری ئەو پەساپۆرتە دەتوانن بچنە ١٨٨ ولآت.

ئیماراتی عەرەبیش کە بەچەند پلەیەک لەوان خواروترە هاولآتیان ئەو ولآتە دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ١٦١ ولآت بکەن. 

پەساپۆرتی ئەو ولآتانەی لە پلەی خوارەوەن یەمەن ١٠٣ مین ولآتە، سوماڵ و سوریا ١٠٥ هەمین ولآتە، عێراق و ئەفغانستان ١٠٦ ولآتن. 



PM:05:47:10/10/2018