بەم ڕێگایانە برنجی ئەسڵی لەبرنجی پلاستیکی جیا بکەرەوە



برنجی درووستکراو لەئێستادا لەهەموو شوێنک هەیە ، لەزۆرێک لە مارکێت و شوێنە گشتیێەکاندا دەفرۆشرێت بۆقازانجی خۆیان بێگوێدانە تەندرووستی خەڵکی ، برنجی درووستکراو بەشێوەیەکی گەورەو جوان درووست دەکرێت تا سەرنجی کڕیار بەلایدا کێش بکرێت، ئەم برنجە لەماددەی کیمیایی درووست دەکرێت وەک فاسالات، کە دەبێتە هۆی تێکدانی هۆڕمۆنەکانی لەش.
 برنج یەکێکە لەخواردنە هەرزانەکان زۆربەی خەڵکی جیهان بەکاری دەهێنێت بەتایبەت ئاسیا، چین .
 ئەگەردەتەوێت برنجی درووستکراو لە برنجی ئەسڵی جیا بکەیتەوە ئەوا ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە.

ـ  کوڵاندن:  ئاسانترین ڕێگا بۆ جیاکردنەوەی برنجی پلاستیک کوڵاندنە ئەگەر هاتوو برنجەکە لە سەرەکانییوە باریک و تەنک بوو ئەوا برنجی پلاستیکییە.

ـ تاقیکردنەوە لەئاودا: پەرداخێک برنج بکەرە ناو پەرداخێک ئاوە ئەگەر برنجە کە کەووتە سەر ئاوەکەوەو  نەنیشت ئەوا برنجی پلاستیکییە.

ـ  تاقیکردنەوە بە ئاگر: مشتێک برنج بکەرە ناو ئاگرەوە بیستوتێنە ئەگەر بۆنی پلاستیکی لێهات ئەوا درووستکراوە.

ـ  تاقیکردنەوە بەڕۆنی گەرم: هەندێک برنج بکەرە ناو ڕۆنی گەرمەوە بەلایەنی کەمەوە پلەی گەرمی ڕۆنەکە با ۲۰۰ پلە بێت ئەگەر برنجەکە پلاستیکی بێت ئەوا لەناوەڕاستدا بەیکدا دەلکێنت.

وە هە ـف

سەرچاوە: health me up



PM:07:35:10/10/2018