بزانە بارزانی کام کتێبی لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب کڕی

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی مه‌سعود بارزانی 13ـیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کرایەوەو ناوبراو یەکێک لە کتێبەکانی نێو پێشانگاکەی کڕی.

بارزانی لە میانی بەسەرکردنەوەی کتێبەکانی نێو پێشانگاکە، سەیری بەشێکی زۆری کتێبەکانی کرد و، لە یەکێک لە کۆشکەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە چاوی کەوتە سەر  کتێبی (پەندەکانی پیرەمێرد)و کڕی. 

کتێبی (پەندەکانی پیرەمێرد) لە سێ بەرگ پێکدێت و لەلایەن، (فایەق هۆشیار، مستەفا ساڵح کەریم، مەحموود ئەحمەد محەممەد، محەممەد نووری تۆفیق و ئەحمەد زرنگ) کاری کۆکردنەوە و ساخکردنەوەی بۆ کراوە.

لە پێشانگەکە نێودەوڵەتییەکەی هەولێردا نزیکەی 200 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە کتێبەکانیان نمایشکرد.



PM:10:56:10/10/2018