سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا بەتەواوی بنزیمەی بێهوایکرد


سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا نۆیل لۆگریت بە تەواوی کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بێ‌ هیوا دەکات و رەتیدەکاتەوە جارێکی تر ئەو هێرشبەرە یاری بۆ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بکاتەوە.
لەپاش ئەنجامدانی کارێکی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر بە ڤاڵبۆینای یاریزانی هەڵبژاردەکە لە ساڵی ٢٠١٥وە بنزیمە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەرکراوەو بانگ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا رایگەیاند هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ بنزیمە کۆتایی هاتووەو چیتر ئەو یاریزانە یاری بۆ فەرەنسا ناکاتەوەو تا ئێستاش کێشەکەی ڤاڵبۆینا لای ئێمە کۆتایی نەهاتووە.
پێشتریش دادگای وڵاتی فەرەنسا بێتاوانی بنزیمەی سەلماند، بەڵام بەرپرسانی یەکێتیەکە رێگری دەکەن لە گەڕانەوەی ئەم یاریزانەو دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەکەش بانگی ناکاتەوە.



PM:11:15:10/10/2018